٥ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٤:١٠
ئێران مووشەکێکی ھاوشێوەی مووشەکی “کۆڕنێت”ی روسی دروستدەکات

لەھەنگاوێکی نوێدا، حکومەتی ئێران مووشەکێکی پێشکەوتوو، ھاوشێوەی موشەکێکی روسی دروستدەکاتەوە.

لەھەنگاوێکی نوێدا، حکومەتی ئێران مووشەکێکی پێشکەوتوو، ھاوشێوەی موشەکێکی روسی دروستدەکاتەوە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە،حکومەتی تاران مووشەکێکی ھاوشێوەی مووشەکی جۆری “کۆڕنێت” روسی دروستکردووە و خستویەتە خزمەتی سوپای وڵاتەکەیەوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەکان، بەشێک لەسوپای وڵاتان لەلایەن روسیاوە بە مووشەکی کۆڕنێت پڕچەککراون، بەڵام تاران توانیویەتی ھاوشێوەی ئەو مووشەکە کۆپی بکاتەوە ئەوەش خەرجییەکانی وەزارەتی بەرگریی ئێرانی کەمکردۆتەوە.
کۆڕنێت مووشەکێکی روسیی ئاراستەکراوە بە لەیزەر و بەباشی دەتوانێت ئامانجەکەی بپێکێت و زۆربەی کاتیش بە مووشەکەی دژە تانک ناوی دەھێندرێت.